+9626 560 9067

دکتۆر عبدالله بەشیر

Home  /  دکتۆر عبدالله بەشیر

پێویستی بە ناسین نییە، چونکە یەکێکە لە پێشەنگەکانی نەشتەرگەری لە ئوردن و لە هەموو کۆڕ و کۆڕبەندەکانی پزیشکانی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، خوێندنی پزیشکی و نەشتەرگەری گشتی لە زانکۆی قاهیرە تەواو کردووە لە زانکۆی قاهیرە- کز بینیینی چاو (( 1963-1971. دواتر پەیوەندی کردووە بە تیمی زانکۆی فێرکاری بۆ نەشتەرگەری گشتی و گەیشتە پۆستی مامۆستای یاریدەدەر تا ساڵی 1979، لەو ماوەیەدا بڕوانامەی زەمالەی بەریتانی بەدەستهێناوە لە نەشتەرگەری گشتی (FRCSEd ) لە ئەدنبەرە.

دواتر دکتۆر عبدالله رووی کردە ئوردن و لە کەرتی تایبەتی لە عەمان کاری کرد، بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداری کرد لە دامەزراندنی کۆمەڵەی نەشتەرگەری ئوردنی و لە رێکخستنی بڕوانامەی نەشتەرگەری گشتی و بۆردی ئوردنی، بەردەوام لە فێرکردن و مەشق پێدانی چەندین پزیشکی نەشتەرگەری لە ئوردن.

لە ساڵی 1996 دکتۆر عبدالله بەشیر بەشداریی کرد لە دامەزراندنی نەخۆشخانەی ئوردن کە دەزگایەکی پزیشکی پێشکەوتووە و گشت پسپۆرییەکان لە خۆی دەگرێت، دواتر بوو بە ( مامۆستا) و لە سەرتاسەری جیهان نەخۆش سەردانیان دەکرد، هەروەها بەرنامەی چاندنی گورچیلەی دانا لەو نەخۆشخانەیە بەمەش بووە یەکەم نەخۆشخانەی تایبەت کە ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە گەورانە ئەنجام بدات.

دکتۆر عبدالله بەشیر چەندین بڵاوکراوەی هەیە کە وایان لێکرد ببێتە (پرۆفیسۆر) لە نەشتەرگەری گشتی و کارەکانی لە چەندین کۆنفرانسی ناوخۆیی و جیهانی نمایشکران.

گرنگترین کارەکانی بونیادنانی پردێکی پەیوەندییە لەگەڵ چەندین زانکۆی پزیشکی ناسراو و پێشەنگ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: زانکۆی جۆرج واشنتۆن، زانکۆی تۆلیدو و زانکۆی نبراسکا، هەروەها سوودی وەرگرت لەو هاوکارییە لەگەڵ ئەم پزیش و پەرستارانە و شەو کەسانەی کە لە بواری پزیشکیدا کار دەکەن بۆ ئەوەی شارەزایی و پسپۆرییان بگوازرێتەوە بۆ ئوردن و بەشداری بکەن لە پێشخستنی بواری پزیشکی لە ئوردن.

دوای چەندین ساڵ کار کردنی لە زانکۆی جۆرج واشنتون، لەلایەن زانکۆکە رێزی لێنرا و بوو بە (پرۆفیسۆر)ی میوان لەو زانکۆیە و ئەندامی فەخری لە دەستەی فێرکردنی نەشتەرگەری گشتی.

هەروەها بە شانازییەوە متمانەی خاوەن شکۆ شا عبدالله ی دووەمی پێ بەخشرا و بووە ئەندام لە ئەنجوومەنی نوێنەران (ئەعیان)ی ئوردنی، ئێستاش بەردەوام کۆشش دەکات بۆ ئەوەی ئوردن ببێتە سەکۆیەکی پزیشکی پێشکەوتوو و سەرکردایەتی کاروانی نەخۆشخانەی ئوردن دەکات وەک بەڕێوەبەری گشتی و پزیشکێکی نەشتەرگەریی و مامۆستایەک، سەنتەرەکەمان (GBMC) شانازی بەوە دەکات کە دکتۆر عبدالله بەشیر لە خانەوادەکەمانە بۆ بەشداری کردن لە پێشخستنی سەنتەرەکە و گەیشتنی بە لوتکەی تواناکانی.