+9626 560 9067

خزمەتگوزارییەکانمان

چارەسەری رێخۆشکەر بۆ شێوازی ژیانی باشتر

ئاشنا بن بەو خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەشی نەخۆشەکانمانی دەکەین لە GBMC لەگەڵ چاودێری پزیشکی دەگمەن و بەدواداچوونی چارەسەرەکان

تیمی پزیشکیمان

پزیشکەکانمان مایەی شانازیمانن

تیمی پزیشکی پیشەگەرمان و تیمی شارەزایانمان بناسە کە لە پشت سەرکەوتنی سەنتەرەکەمانن

کاتەکان

بەخێربێن بۆ سەنتەری GBMC

ئێمە یارمەتیت دەدەین بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانت بۆ ئەوەی تەندرووستیت باش بێت، لێرەوە نۆرە بگرە بۆ سەردانمان
previous arrow
next arrow
Slider
+96265609067 +96265609067
شەممە-چوارشەممە 9:00-5:00 پێنجشەممە 9:00-3:00
سەنتەری پزیشکی تەنیشت نەخۆشخانەی ئوردن، نهۆمی دووەم بەشی ٧ شەقامی شاژنە نور، عەممان - ئوردن

تێڕوانینمان

پزیشکیی پسپۆر لەگەڵ چاودێری بێ وێنە

پێمانوایە کە ئەرکمان تەواو بووە دوای کاروانێکی درێژ لە گرنگیدان و چاودێری کردنی نەخۆشەکانمان، پسپۆرەکانمان تەنیا چارەسەری پزیشکی پێشکەش ناکەن، بەڵکو چاودێری هەر نەخۆشێکیش دەکەن بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی لە ئەنجامی چارەسەرکردندا روودەدەن

هەر حاڵەتێک کە دێتە لامان دەخرێتە ژێر چاودێری و بەدواداچوون

رێوشوێنەکانمان جیاوازن بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ پێداویستیی نەخۆشەکان، پسپۆرانمان دیراسەی هەر حاڵەتێک بە تەنیا دەکەن بۆ ئەوەی چارەسەری گشتگیر و فرە پسپۆری بۆ هەموو گرفتە تەندروستییەکان فەراهەم بکەین

هێنانەدیی پێوەری نوێ بۆ چاودێری پزیشکی لە ئوردن

لە سەنتەری GBMC تیمێکی شارەزایان رێکخراوە کە یارمەتیت دەدەن بۆ رێگا خۆشکردن بەرەو چارەسەری تەندروست بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە سیستەمی ژیانت، هەروەها باشترین چاودێری پێشکەش بە هەموو نەخۆشەکانی دەکەن

ئەرکمان

  • گەیشتن بە بەرزترین ئاستی چارەسەری هەموو ئەو گرفتانەی کە رووبەڕووی نەخۆشەکانمان دەبنەوە بەتایبەتی نەخۆشییەکانی قەڵەوی و شەکرە
  • بەرزکردنەوەی ئاستی چارەسەر کردن بە (پێنۆر و بەراوردکردن) لە ئوردن، بۆ ئەوەی گشت گرفتە سادە و ئاڵۆزەکانی کۆئەندامی هەرس بگرێتەوە
  • ناساندنی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری قەڵەوی و میتاپۆلیزم بەشێوەیەکی گشتگیر بۆ ئەوەی چاودێریی تەواو بۆ نەخۆشەکانمان فەراهەم بکەین بە درێژایی ژیانیان بە ئەنجامی سەرکەوتوو.
a
22
حاڵەتە سەرکەوتووەکان

ئەو نەخۆشانەمان کە ئێستا شێوازێکی ژیانی تەندرووستی پیادە دەکەن و ژیانێکی تەندروست و ئاسوودە دەژین، بەڵگەیە لەسەر سەرکەوتنەکانمان

a
146
نەشتەرگەری

لە سەرەتای دەستپێکردنی کاروانەکە بۆ نەخۆشەکانمان روون دەکەینەوە کە نەشتەرگەری دەرفەتە بۆ سەرەتایەکی نوێ بۆ ئەوەی ژیانێکی تەندرووست بژین.

a
388
رێوشوێنەکان

لە سەنتەری GBMC تەکنەلۆژیا پزیشکییە پێشکەوتووەکان و شێوازە پێشەنگەکانی چارەسەر کردن بەکاردەهێنین

a
1280
پزیشکەکان و تیمی هونەری

تیمەکەمان لە پسپۆر و پزیشکەکان تۆمارێکی بێ وێنەیان هەیە لە شارەزایی و سەرکەوتن و هەوڵدان بۆ ئەوەی پێشەنگ بن لە گشت بوارە پزیشکییە نوێیەکان.

گوێ لە جەستەت بگرە

گرنگە بزانی کە چۆن جەستەت هەست دەکات و رەچاوی ئەوە بکەی کە سەرچاوەیەکی گرنگی پێشبینی کردن و ئەو ئیلهامەیە کە بە روونی پێت دەڵێت چیت دەوێ، بۆ نموونە ئەگەر هەستت بە برسی بوون کرد، پەست بووی، ماندووبووی، حەسایەوە یان پێویستت بە هاوسەنگی هەیە،  بە قوڵی ورد بەوە لەو دەنگەی لە ناخی عەقڵتەوە هەیە، ورد بەوە لە پەیوەندییەکی قوڵ و گرنگ لەگەڵ جەستەت بۆ تەخمین کردنی پەیامی جەستەت بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر و سوودبەخشت دەستکەوێت دەربارەی خۆت.

وردبەوە لەوەی چۆن لەشت خزمەتت دەکات

خۆشەویستیت بۆ لەشت و قبوڵ کردنی زیاتر بکە بە رێگای جوڵە و مەشق و یاری کردن لەگەڵ منداڵەکانت و خۆشەویستیت بۆ کارەکەت و ئەو چالاکیانەی کە چێژیان لێ وەردەگری.

بزانە کە لەشت کەشتیی ژیانە و شایەنی ئەوەیە ئاھەنگی بۆ ساز بکەی ئەگەر قەبارەو شێوە و کێشی ھە رچەندێک بێت، ستایشی خۆت بۆ لەشت دەرببڕە  بۆ ئەو کارانەی کە رۆژانە ئەنجامیان دەدەی، بیرکردنەوە و دەنگی ناخی خۆت چالاک بکە بە ئەفراندنی بیرۆکەی زۆر ئەرێنی و دوورکەوە لە بیرکردنەوە نەرێنی.

چۆن بە وریاییەکەی تەواوە خواردن دەخۆی؟

چۆن ٢٥ جار خواردن بجوم؟ خواردن بە دەستە لاوازەکەت بخۆ، دار بە کار بهێنە (داری چینی) بۆ خواردن بۆ ماوەی یەک هەفتە، کەوچک و جەنگاڵ دوور بخەوە لە نێوان پارووەکان، لە پارووی یەکەم چاوەکانت دابخە، هەوڵ بدە گشت جۆرەکانی ژەمەکەت بناسی.  خواردنەکەت لە قاپێک بکە و لەسەر مێزی نان خواردن دانیشە.

هەوڵدان بەرەو پیادەکردنێکی تەندرووست

کاروانت لەگەڵ GBMC بە راوێژکردنێکی پێشکەوتوو لەلایەن تیمەکانمان دەست پێدەکات کە پێکدێن لە پسپۆرانی بوارە جیاجیاکان و بەشێوەیەکی باش ئامادەن بۆ دیراسەت کردنی حاڵەتەکەت و شیکارکردنی گەورەتر و بەپێی توانای زانیارییەکان لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین چارەسەر بۆ گرفتە تەندرووستییەکانت، گەشتەکەت لەگەڵ GBMC بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری یان رێوشوێنی پزیشکی کۆتایی نایەت، چونکە ئەرکی ئێمە رێنیشاندانی تۆیە بۆ پیادەکردنی شێوازی ژیانێکی تەندرووست و بەدەستهێنانی سەرەتایەکی نوێ.

هەواڵەکانمان

بەردەوام لە پەیوەندیدا بە لەگەڵ سەنتەری GBMC و یەک بە یەک لە هەواڵەکانمان ئاگادار بە. بەدواداچوون بۆ لاپەڕەکەمان بکە لەسەر فەیسبوک بۆ ئەوەی ئاگاداری گشت خزمەتگوزاری و هەواڵە تەندرووستییە هاوچەرخەکانمان بی