+9626 560 9067
Title Image

پرسیارە دووبارەکان

Home  /  پرسیارە دووبارەکان

پرسیاری باو دەربارەی

پ: نەشتەرگەری بە پێنۆڕ چییە؟

-بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە پێویستە چەند كونی بچووك (درز) لە لەشی نەخۆش بكرێت بۆ ئەوەی لەو رێگایەوە كامیرا  وچەند كەرەستەی دیاریكراو بەكاربهێنرێت بۆ نەشتەرگەری، بۆ ئەم مەبەستەش گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە سكی نەخۆش دەكرێت بۆ ئاسانكردنی كردارەكە، ئەم گازەش سەلامەتە و دوای تەواو بوونی نەشتەرگەری لادەبرێت، و ئەوەی كە دەمینێتەوە لەشی نەخۆشەكە هەڵیدەمژێت. ئەوەی لە رێگای پێنوڕەوە ئەنجام دەدرێت هەموو ئەو كارانە دەگرێتەوە كە دەتوانین بە نەشتەرگەری ئاسایی ئەنجامی بدەین.

پ: ئایا نەشتەرگەری بە پێنوڕ هەمان تایبەتمەندییەكانی نەشتەرگەری ئاسایی كراوەی هەیە؟

–            لە ئێستادا ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە پێنوڕ پێشكەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك خەریكە لە سەرتاسەری جیهان شوێنی نەشتەرگەری ئاسایی بگرێتەوە، چونكە زۆر سوودی بۆ نەخۆش هەیە لەوانە: كەمكردنەوەی ئازار، زوو  و خێرا چاك بوونەوە، كەمی ماوەی مانەوە لە نەخۆشخانە، زوو گەڕانەوە بۆ سەر كار و دووبارە ئەنجامدانی چالاكییەكان، لە سەرووی هەموو ئەمانەش كەمكردنەوەی ئەگەری كاریگەرییەكانی نەشتەرگەری وەك هەوكردن و فتق، سەبارەت بە پزیشكی نەشتەرگەری ئەوا وێنەكە چوار ئەوەندەی ئەوەی بە چاوی ئاسایی دەبینرێت گەورەتر دەبێت، بەمەش پزیشك دەتوانێت كارەكەی خۆی بە باشترین شێوە ئەنجام بدات بە بەراورد لەگەڵ نەشتەرگەریی كراوە، ئەمەش مەترسی پێكەوەنووسانی ئەندامەكان كەمتر دەكاتەوە، واتە ئەگەری داخستنی ریخۆڵەكانی نەخۆش زۆر كەم دەبێتەوە.

پ: پێشتر نەشتەرگەرییەكی كراوەم ئەنجامدابوو، ئایا دەتوانم بە پیۆڕ نەشتەرگەرییەكی دیكە ئەنجام بدەم؟

بەڵێ دەتوان، ئەگەر پێشتر نەشتەرگەری كراوەت ئەنجامدابێت ئەوا ئەگەر پێكەوەنووسان زۆرترە بەمەش سروشتی ریشاڵەكان كە لەسەر نەشتەرگەرییەكە راهاتوون دەگۆڕێت، بەڵام بەهۆی شارەزایی زۆری سەنتەری GBMC دەتوانی نەشتەرگەری بە پێنۆڕ ئەنجام بدەی، كارەكە كاتێكی زیاتر دەخایەنیت بۆ لابردنی پێكەوە نووسانەكە و دووبارە گەڕاندنەوەی ریشاڵەكان بۆ باری سروشتییان، دواتریش ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدرێت كە پێویستت پێیەتی. ئەگەرێكی زۆر كەم و دەگمەن هەیە كە پزیشك نەتوانێت بە پێنۆڕ نەشتەرگەرییەكە ئەنجام بدات، ئەو كاتیش پێویستە نەشتەرگەری ئاسایی ئەنجام بدرێت.

پ : كۆمپانیاكانی دڵنیایی كامانەن كە لەلایەن سەنتەری GBMC یەوە قبوڵ كراون؟

كۆمپانیاكانی دڵنیایی ئوردنی ئەمانەن: مدنت، گروپی خەلیج بۆ دڵنیایی(الشرق العربی) و كۆمپانیای دڵنیایی ئیسسلامی، بەڵام كۆمپانیا جیهانییەكانی دڵنیایی ئەوانەن كە رێگا دەدەن بێنە نێو نەخۆشخانەی ئوردنەوە، پێویستە كۆمپانیاكانی دڵنیایی رێگایان پێ بدەن بەر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری یان هاتنە ناوەوەی نەخۆشخانەكە.

پرسیارە باوەكان دەربارەی قەڵەوی

پ: ئایا كۆمپانیاكانی دڵنیایی ئوردنی نەشتەرگەرییەكانی قەڵەوی لە ئەستۆ دەگرن؟

نەخێر كۆمپانیاكانی دڵنیایی نەشتەرگەرییەكانی قەڵەوی و هیچ پێداویستییەكانیان  و هەرچی شتێكی پەیوەندیی بە نەشتەرگەریی قەڵەوییەوە هەیە لە ئەستۆ ناگرن.

پ: ئایا نەشتەرگەری بە پێنۆڕ رێژەی مەترسیی كەم دەكاتەوە؟

نەخێر تەنیا كاریگەرییەكان نەشتەرگەری كەمە دەكاتەوە بە بەراورد لەگەڵ نەشتەرگەریی ئاسایی، بەڵام مەترسییەكانی تر بە هەمان شێوەیە، سەرەڕای ئەمەش چەندین دیراسە لە بواری نەشتەرگەریی قەڵەوی و تێیدا سوودی زۆری نەشتەرگەری بە پێنۆڕ سەلمێنراوە لەگەڵ جیاوازییەكی بەرچاو لە رێژەی مردن بەتایبەتی ئەگەری نەشتەرگەری بە پێنۆڕ لەسەر دەستی پزیشكی بە توانا و شارەزا ئەنجامدرابێت.

پ: ئایا دووچاری ئازارێكی زۆر دەبمەوە؟

لە نەشتەرگەری بە پێنۆڕ رێژەی ئازار بە شێوەیەكی گشتی كەمە، و لەو پێناوەدا هەموو كۆششێك دەكرێت بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئازاری دوای نەشتەرگەری بۆ ئەوەی بتوانی بەخێرایی  چالاكی جوڵە ئەنجام بدەی، هەروەها چەندین شێواز هەیە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئازار بەپێی جۆی نەشتەرگەری.

پ: كەی دەتوانم بەپێ بڕۆم؟

دوای وشیار بوونەوە لە بەنج، سەرەتا پێویستە بە یارمەتی پەرستار و چارەسەركارە سروشتییەكانی بڕۆی، بەڵام دوای دەرچوونت لە نەخۆشخانە دەتوانم بەبێ یارمەتی بچیتە دەستشۆر، بەڵام ناتوانی ئۆتۆمبیل لێبخوڕی یان شتی گران هەڵگری.

پ : كەی دەتوانم ئۆتۆمبیل لێبخوڕم؟

وا باوە دوای نەمانی ئازار، واتە دوای 5-7 رۆژ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

پ: هۆكاری گرنگی مەشقەكان چییە؟

لە زۆربەی نەشتەرگەرییەكانی قەڵەویدا كێشی خۆی لە دەست دەدەی بەشێوەیەكی تۆماتیكی و لەگەڵ لە دەستدانی كێش گشت ئەو ماسوولكانەش لە دەست دەدەی كە بەكاریان ناهێنی. ئەنجامدانی مەشقی هەموو ماسوولكەكان یارمەتیت دەدات بۆ پاراستنی بارستایی ماسوولكەكان و لە بەرامبەردا چەوری زیادەی لەش لە دەست دەدەی، بەڵام هەندێك نەشتەرگەری وەك بەستنی گەدە  پەیوەستە بە خودی نەخۆشەكە بۆ ئەنجامدانی مەشقی تایبەت بە لە دەستدانی كێش، بە دەگمەن كێشی لەش بەشێوەیەكی تۆماتیكی لە دەست دەدەی لە دوای ئەم نەشتەرگەریانە، بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی تەندروستی باش و لە دەستدانی كێشی لەش، پێویستە شێوازی ژیانت بە تەواوی بگۆڕی و مەشقیش بەشێكە لەو گۆڕانكارییە، لەشی ئەو كەسانەی مەشقی وەرزشی ئەنجام نادەن مەترسیی دووبارە قەڵەو بوونیان لێدەكرێت دوای چەند ساڵێك لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

پ: ئایا دەکرێ منداڵم ببی دوای نەشتەرگەری دابەزاندنی کێش؟

بەڵێ دەتوانی، بەڵام وا باشترە بە لای کەم دوای یەک ساڵ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری سکپڕ بی، دابەزاندانی کێشی لەش بەشێوەیەکی گشتی دوای یەک ساڵ، ئەو کات پەنا بە خوا دەتوانی کۆرپەلە هەڵبگری.

پ: ئەگەر هەست بە برسییەتی نەکەم دوای نەشتەرگەری؟

نەشتەرگەری بڕین و گۆڕینی گەدە بە پلەی یەک لەسەر کەمکردنەوەی هەست کردن بە برسیەتی دەبەستێت بەتایبەتی لە دوو مانگی یەکەم، بەڵام هێواش هێواش ئارەزووی خواردنت دەگەڕێتەوە، بەڵام تا ئارەزووی خورادنت ئاسایی دەبێتەوە پێویستە رۆژانە (٣) ژەم خواردن بخۆی ئەگەر تەنانەت ژەمەکەت یەک پارووش بێت، هەروەها پێویستە لە نێوان ژەمەکانیش یەک لتر شلەمەنی بخۆیتەوە. بە گشتی دوو مانگی یەکەم زەحمەتن، بەڵام دواتر کارەکە ئاسانتر دەبێت.

پ: ئایا هیچ زەحمەتییەک هەیە لە خواردنی دەرمان؟

لەوانەیە سەرەتا پێویست دەرمانەکان بهاڕیت، بەڵام هەموو دەرمانەکان بچووکن بەجۆرێک کە رێگا بە تێپەڕبوونیان دەدات بە ئاسانی.

• پ: ئایا دەتوانم دەرمانەکان رێگا گرتن لە سکپڕی (منع) لە رێگای دەمەوە بەکاربهێنم دوای نەشتەرگەری ؟

بەڵێ دەتوانی دووبارە دەست بە خواردنی حەبی مەع بکەیەوە ئەو کاتەی کە توانیت شلەمەنییەکان بخۆیتەوە.

پ: ئایا داوام لێدەکرێت واز لە جگەرەکێشان بهێنم ؟

ئامۆژگاری نەخۆشەکان دەکەین کەوا مانگێک بەر لە نەشتەرگەری واز لە جگەرەکێشان بهێنن ( بە نەرگیلەشەوە) بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لەسەر سییەکان و کاریگەرییەکان لە کاتی نەشتەرگەری و بەنج لێدان .

پ: چی دەبێت ئەگەر بەردەوام بم لە جگەرەکێشان؟

جگەرەکێشان مەترسی نەخۆشییەکانی سییەکان زیاد دەکات دوای لێدانی بەنجی گشتی و کاریگەریی دەبێت لەسەر چاک بوونەوەی برینەکان ئەمەش ئەگەری کاریگەرییە نەرێنییەکان زیاد دەکات دوای نەشتەرگەری بەتایبەتی دزە کردن، دوای گۆڕینی گەدە، جگەرەکێشان ئەگەری روودانی برین (قرحة) زیاتر دەکات ئەمەش رەنگە ببێتە خوێنبەربوون یان تەقینی گەدە و ئەو کات پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی دیکە دەبێت، بەڵام دوای بڕینی گەدە ئەوا دوکەڵ دەردانی ترشەکانی گەدە زیاتر دەکات ئەمەش دووبارە گەڕانەوەی ترشەکان و سووتانەوەی گەدەی بەدوادا دێت کە لە بنەڕەندا بە هۆی نەشتەرگەرییەوە زیاد دەبێت.

پ: چۆن دڵنیا بم لەوەی کە کێشم زیاد لە پێویست دانابەزێت؟

لەو کاتەی کە کێشت دادەبەزێت پێویست لەشت بۆ کالۆری زۆر کەم دەبێتەوە، هەروەها مژینی کالۆرییەکان لەلایەن لەشەوە زیاد دەبێت بە تێپەڕبوونی کات، ئەم دوو کردارەش کار دەکەن بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش لە ماوەی ساڵ و نیوێک تا دوو ساڵ، بەڵام پێویستە ئەوە بزانی کە مەترسی لە دەستدانی کێش بە هێواشی لە ئارادایە ئەگەر بە وردی چاودێری خۆراکت نەکەی ئەگەر بەردەوام نەبی لە ئەنجامدانی وەرزش.

پ: چی دەبێ ئەگەر هەستم بە برسیەتی کرد؟

ئەگەر وەکو پێویست پرۆتین نەخۆی و لە جیاتی پرۆتین خواردنی وەک پەتاتە و مەعکەرونی بخۆی، هەست بە برسییەتی بوون دەکەی، بۆیە ئامۆژگاری نەخۆشەکانمان دەکەین کە گرنگی بە خواردنی پرۆتین بدەن بە شێوەیەکی سەرەکی، هەروەها دوور کەوە لە خواردنی خۆراک و خواردنەوەی شلەمەنییەکان لە یەک کاتدا، چونکە ئەمە لە قۆناغەکانی داهاتوودا یارمەتی پاڵپێوەنانی خۆراک دەدات و زیادبوونی مژینی کالۆری.

پ: ئایا پێویستە دەرمانەکانم بگۆڕم؟

لەگەڵ دابەزینی کێشی لەش ئەو گرفتانەت کەم دەبنەوە کە لەگەڵ قەڵەوی تووشت دەبن. پزیشکە سەپەرشتیارەکانمان ئەوانەی دەرمانەکانت بۆ دیاریکردووە ئەم بارودۆخە باش بێت یان نەمینێت لە پێناو گۆڕینی دەرمان یان دوورکەوتنەوە لێی بە یەکجاری، پێویستە دوورکەونەوە لە هەندێک دەرمانی دیاریکراوی ئازارەکانی جومگەکان و ئاوسانیان و برینداربوونی (هەوکردنی جومگە) وەک ئەسپرین و ڤۆلتارین و دەرمانە هاوشێوەکان لەکاتی نەشتەرگەری گۆڕینی گەدە بۆ رێگا گرتن لە بریندار بوونی گەدە لە کاتی نەشتەرگەرییەکانی بڕینی گەدە ئەمەش بۆ مسۆگەرکردنی چاک بوونەوەی. هەروەها پێویستە لە دەرمانەکانی پاڵاوتنی میز و وەستانی لە سەرەتای نەشتەرگەری ئەمەش بۆ رێگا گرتن لە وشک بوون.

پ: تا کەی پێویستە خۆراکی رەق بخۆم لە دوای نەشتەرگەری؟

رێنمایی خۆراکیی دیاریکراوت بە دەست دەگات سەبارەت بە هەر نەشتەرگەرییەک. بەشێوەیەکی گشتی گواستنەوەی پلە بە پلە هەیە لە خواردن، لە خۆراکی هاڕڕاوەوە بگرە تا خۆراکی نەرم ئینجا خواردنی رەق لەگەڵ ریزبەندییەکی گۆڕاوی کات بەپێی نەشتەرگەری و بەرگە گرتنت بۆ هەر قۆناغێک.

پ: ئایا دەتوانم خۆراکی چەور و بە بەهارات بخۆم؟

دەتوانی بەهارات بخۆی دوای قۆناغی ئەزموونی و هەڵە کە سێ مانگ دەخایەنێت.

پ: ئەو ڤیتامینانە چین کە پێویستە دوای نەشتەرگەری بیانخۆم؟

بڕی خۆراک دوای هەر نەشتەرگەرییەک ڤیتامینی پێویست بە لەش ناباخشێت. بۆیە ئامۆژگاریت دەکەین کە پێویستە رۆژانە ڤیتامین بخۆی، ساڵانە چاودێری رێژەی ڤیتامین دەکرێت بەم پێیەش جۆر و بڕیشی دەگۆڕێت.

پ: ئایا وێنەیەکی جۆری پێشنیارکراوی خۆراک و بژاردەکانی خۆراکم دەست دەکەوێت دوای نەشتەرگەری؟

بەڵێ، بێگومان هەر نەشتەرگەرییەک رێنمایی تایبەتی خۆی هەیە، خێرایی و چۆنیەتی چاک بوونەوە لە هەر کەسێک جیاوازە لە کەسانی تر، پابەند بوون بەم رێنماییانە باشترین ئەنجامی پێشبینی کراوی دەبێت و یارمەتیت دەدات بۆ دوورکەوتنەوە لەو کاربۆهیدراتانەی کە کالۆرییان زۆرە و خۆراکی برژاو و چەور و ئەو خۆراکانەی کە بەپێی حارەزۆی خۆت یارمەتتی دابەزاندنی کێش دەدات، هەروەها بۆ پاراستنیان بۆ درێژترین ماوە.