+9626 560 9067

بەستنەوەی گەدە بە پێنۆڕ

Home  /  بەستنەوەی گەدە بە پێنۆڕ

Laparoscopic adjustable gastric band

 

لەم نەشتەرگەرییەدا ئەڵقەیەكی كە بواری گۆڕینی هەیە بە نەشتەرگەری، لە دەوری بەشی سەرەوەی گەدە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی قەبارەی ئەو خۆراكەی دەخورێت، ئەم ئەڵقەیە بەهۆی بۆرییەك بە عەنبارێك لەژێر پێست دەبەسترێتەوە، دەكرێ دەست بگاتە ئەم  عەنبارە بە دەرزییەكی تایبەت بۆ زیادكردنی یان لادانی شلەمەنییەكان، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد بوون یان كەمبوونی قەبارەی ئەڵقەكەی دەوری گەدە.

پێشبینی دەكرێت كە نەخۆش نزیكەی 40%ی كێشی زیادی لە دەست بدات، لە دەستدانی كێش تا راددەیەك هێواش دەبێت، بەڵام دەكرێ زیاد بكرێت لەگەڵ پیادە كردنی ریجیم یان وەرزش، دەرەنجامەكان جیاوازییەكی زۆریان هەیە لە نێو نەخۆشەكان وئەگەر نەخۆش  بە تەواوی پابەند بێت ئەوا ئەنجامەكانی زۆر باش دەبن.

 

نهێنی سەركەوتنی ئەڵقەكە بریتییە لە ئیرادەیەكی بەهێز و بەردەوام بوونی پارێز لە دوای نەشتەرگەری  و بەردەوام بوون لە چادێری لەگەڵ پزیشك  و خواردنی تەندروست و هاوسەنگ نەك تەنیا پشت بەستن بە خودی ئەڵقەكەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا ێژەی سەرنەكەوتن دەگاتە 50 تا 60%.

ئەم نەشتەرگەرییە بە سەلامەت دادەنرێت، كاردانەوە خێراكانی زۆر دەگمەنن و یەپوەندییان بە چەند بابەتێكی هونەرییەوە هەیە وەك برینداربوونی گەدە یان سورێنچك لەكاتی نەشتەرگەریدا، بەڵام كاردانەوە خێراكانی تر پەیوەندییان بە بەنج و حاڵەتی تەندروستی گشتی نەخۆشەكەوە هەیە.

بابەتی سەرەكی بریتییە لە كاردانەوە درێژخایەنەكان كە سادەیە و بە دەگمەن مەترسیدارە و رنگە رێژەی كاردانەوە درێژخایەنەكان بگاتە 60% لەم حاڵەتانەدا:

  • كاردانەوەكانی پەیوەست بە عەنبار: لەوانەیە پێویستی بە راستكردنەوەی عەنبار یان گۆڕینی هەبێت بە تێپەڕبوونی كات.
  • بۆڕییەكانی ئەڵقە: لەوانەیە بپچڕێت لەم حاڵەتەدا پێویستە دووبارە ببەسترێتەوە بە رێگای نەشتەرگەری پێنۆڕ.
  • خودی ئەڵقەكە:لەوانەیە لە كار بكەوێت یان بخزێت لە هەردوو حاڵەتەكەشدا پێویستی بە گۆڕین یان راستكردنەوەی ئەڵقە هەیە.

بەڵام كاردانەوە مەترسیدارەكانی زۆر كەمن، بەڵام بەداخەوە بە تێپەڕبوونی كات

ەگەری روودانی زیاد دەبێت، ئەو كاردانەوانەی زۆر مەترسیان زیاترە:

  • لاچوونی ئەڵقە: لاچونی بەشێك یان گشت ئەڵقەكە، نیشانەكانی ئەم گرفتە بریتییە پابەندنەبوون بە خۆراك لەگەڵ بوونی توانیا خواردنی بڕێكی زیاتری خۆراك و هەوكردنی شوێنی عەنبار.

ئەم كاردانەوانە پێویستیان بە لابردنی گشتی هەیە، ئەمەش دەكرێ بە پێنۆڕ ئەنجام بدرێت ئەگەر شارەزایی و كەلوپەلی پێویست هەبن یان لە رێگای ەشتەرگەری بە پێنۆڕی

  • فراوان بوونی سورێنچك: ئەمەیان دەگمەنە و مەترسیدارترین كاردانەوەیە و رەنگە ببێتە هۆی سەختی قوتدان لە هەندێك حاڵەتدا هەرچەندە ئەڵقەكە تەواوی ش بەتاڵ بێت، لەم حاڵەتەشدا پێویستە لاببردرێت و لەوانەیە نەخۆش پێویستی پێویستی بە پشكنینی زیاتر هەبێت ئەگەر باشتر نەبوو.

ئەم كاردانەوانە بە زۆری لەو نەخۆشانەدا روودەدات كە سەردانی پزیشكیان نەكردووە. دەكرێ خۆمان لێی بپارێزین بە چاودێری خولی بۆ هەڵسەنگاندنی نیشانەكانی نەخۆشەكە و رێكخستنی قەبارەی ئەڵقە و وەرگرتنی وێنە باریۆمبەشێوەیەكی ساڵانە لێرەوەش گرنگی چاودێری درێژخایەن دەردەكەوێت.

لە كۆتاییدا نەخۆشەكانی ئەڵقە پێویستیان بە پشكنینی زیاتر  هەیە بە رێژەی 50 تا 60%.