+9626 560 9067

پێچان یان نووشتاندنەوەی گەدە

Home  /  پێچان یان نووشتاندنەوەی گەدە

gastric plication

نوشتاندنەوەی گەدە نوێترین كرداری دابەزاندنی كێشی لەشە، ئەم كردارە بۆ لاسایی كردنەوەی بڕینی گەدە هات، بەڵام ئەوەی ببڕیت یان لاببرێت، نوشتاندنەوەی گەدە بریتییە لە دوورینی بۆ ئەوەی وەك بۆڕیی لێ بێت.

لە هەڵدەستین بە جێبەجێكردنی ئەم كردارە لە چوارچێوەی توێژینەوە و دیراسەت وەك ئەوەی لە هەموو سەنتەرە جیهانییەكانی دیكەدا ئەنجام دەدرێت، پێوەرەكانی دانانی نەخۆش بریتییە لە بوونی قەڵەوی لە رادەبەدەر وەك ئەوەی لە هەموو حاڵەتەكانی دیكەی چارەسەر كردنی قەڵەوی پیادە دەكرێت، كردارێكە سنوور بۆ بڕی خواردن دابنرێت، بەڵام هیچ كاریگەری لەسەر هەست كردن بە برسیەتی نییە و دەكرێ بۆ ئەو كەسانەش ئەنجام بدرێت كە زۆر قەڵەو نین، بێ سووتانەوە یان نەخۆشەكانی شەكرە یان گرفتەكانی خواردنی شیرینەمەنی

تێكڕای لەدەستدانی كێش لە نێوان 40تا 60%ی كێشی زیادە و تا ئێستاش پزیشكان چاودێری ئەنجامە درێژخایەنەكانی دەكەن.

ئەو كاردانەوانە پێشبینی كراوانەی كە رەنگە رووبدەن:

  • هێلنج یان رشانەوە لە كاتێكی زوودا.
  • دزە كردن: تا ئێستا مەترسییەكە و بە دوور نازانرێت.
  • لە دەست نەدانی كێشی پێویست.
  • شیبوونەوەی پێچانەوەكە: لە هەندێك حاڵەتدا رێژەكە دەگاتە 10% ئەمەش پێویستی بە پێچانەوە.
  • گەڕانەوەی ترشەلۆگ بۆ سۆرینچك؟
  • گرفت لە جوڵەكانی گەدە:رەنگە بەتاڵ بوونەوەی گەدە دوا بكەوێت لەو نەخۆشانەی كە ئەم كردارەیان ئەنجامداوە، زەحمەتە بزانرێت ئەو گرفتانە پێش نەشتەرگەرییەكە هەبووە یان لە كات نەشتەرگەری روویداوە.

ئەنجامدانی كرداری زیاتر بۆ ئەم جۆرە پێنۆڕانە بۆ دڵنیا بوون لە نوشتاندنەوە بەتایبەتی لە ساڵی یەكەم پێویست بێت، بەتایبەتی ئەگەرهیچ گۆڕانكارییەك روویدا وەك گەڕانەوەی ترشەلۆگ بۆ سۆرینچك، زیاد بوونی قەبارەی ئەو خۆراكانەی دەخورێن یان دانەبەزینی كێش وەك پێویست.