+9626 560 9067

كردارەكانی راستكردنەوە بە پێنۆڕ

Home  /  كردارەكانی راستكردنەوە بە پێنۆڕ

LAPAROSCOPIC REVISIONAL PROCEDURES

ئەمە بۆ راستكردنەوەی ئەو كاردانەوانە  یان سەرنەكەوتنی پێشوو ئەنجام دەدرێت، بەر لە نەشتەرگەری بۆ نەخۆش بكرێت، بەشێوەیەكی ئامۆژگاری دەكرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا گرفتەكەی پەیوەندیی كرداری پێشووتری یان نەریتەكانی خودی نەخۆش یان كاردانەوە و سەرنەكەوتنی كردارەكانی پێشووەوە هەیە، پێویستە دیراسەتێكی ورد ئەنجام بدرێت بۆ زانینی جۆری كردارەكانی پێشوو بە وردی، دوای ئەوەی هەموو رێگاكان دەگیرێنە بەر ئینجا نەخۆش دەتوانێت كرداری راستكردنەوە ئەنجام بدات، ئەم كرادارانەش مەترسییان زیاترە لە كردارە سەرەتاییەكان لەوانەیە بگاتە رێژەی سێ ئەوەندەی مەترسییەكان.

ئەم جۆرە نەشتەرگەریانە كات و ماندووبوونێكی زیاتری دەوێت بەراورد بە كردارەكانی تر زۆر جار  بەیەكەوەنووسانەكان روودەدەن و پێویستە لێككردنەوە بەیەكەوە نووسانەكان ئەنجام بدرێت، ئینجا نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت. دوای چەند نەشتەرگەرییەكی كراوە دەكرێ بە رێگای پێنۆڕ ئەنجام بدرێت.

پلانی سەنتەرەكەمان بریتییە لە چارەسەر كردنی هەموو شتێك بە پێنۆڕ، چونكە دەرفەتی زیاترمان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ باشتر بینینی، هەروەها نەخۆشیش زیاتر هەست بە حەسانەوە دەكات، ئەم كردارە ئاڵۆزانە گرنگی سەرەكیمانە لە GBMC.