+9626 560 9067

چاككردنەوەی قۆڕی دیواری پێشەوەی سك

Home  /  چاككردنەوەی قۆڕی دیواری پێشەوەی سك

Ventral hernia repair

وەك لە وێنەكەدا دیارە چەند جۆرێكی قۆڕی هەن، چارەسەریش چاككردنەوەیە بە نەشتەرگەری بۆ ئەم مەبەستەش تۆڕی چاككردنەوەی قۆڕ بەكاردەهێنرێت، چونكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری گەڕانەوەی قۆڕی.

نەشتەرگەرییەكە بە رێگای كردنەوەی دەرچەیەك یان بە رێگای پێنۆر  (Laparoscopic ventral or incisional hernia repair) دەبێت، لە كاتی بەكارهێنانی پێنۆڕ لە نەشتەرگەری چەند كونێكی بچووك لە دیواری سك دەكرێت لەگەڵ دانانی تۆڕ بۆ پتەوكردنی دیواری سك، بەكارهێنانی پێنۆڕ یارمەتی دووبارە گەڕانەوەی نەخۆش بۆ ژیانی ئاسایی خۆی و كەمكردنەوەی ئاستی ئازار دەدات لە دوای نەشتەرگەری.