+9626 560 9067

نەشتەرگەری لابردنی کیسی سەگی

Home  /  نەشتەرگەری لابردنی کیسی سەگی

نەخۆشی كیسی سەگی Hydatid Cyst Aspiration بریتیە لە تووشبوون بە گەراكانی كرمی سەگی، ئەم پەتایە لە رێگای هێلكەی كرمەكە كە لە پاشەڕۆی سەگدا هەیە، ئەم گەرایانە بە تێپەڕبوونی چەند ساڵ گەشە دەكەن و چەند كیسێكی پڕ شلە پێكدەهێنن لە كۆئەندامە جیاوازەكان، كیسەكان رەنگە قەبارەیان گەورەتر بێت و بڕێكی زۆر شلە و كرمی گواستراوەیان تێدا دەبێت.

تا ئێستا هیچ چارەسەرێك یان كوتانێكی كاریگەر نییە بۆ پاراستنی مرۆڤ لەو نەخۆشییە.

چارەسەری ئەم كیسانە بە ماڵینی و لابردنی دیواریان و پێكهاتەكانی ناویان دەبێت، دەكرێ نەشتەرگەری بە پێنۆڕ یان بەر ێگای كردنەوە ئەنجام بدرێت بە پشت بەستن بە شوێن و ئاسانیی گەیشتن بە كیسەكان، لە هەندێك حاڵەتی تایبەتدا ئەگەر كیسەكان جۆراوجۆر و لە یەك لای جگەر بوون، رەنگە پێویست بە لابردنی ئەو  بەشەی جگەریش بكات.