+9626 560 9067
Title Image

كۆئه‌ندامی هه‌رس

نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس:

گەورەترین كۆئەندامی رەقە لە لەش، چەندین چالاكی میتاپۆلیزمی ئەنجام دەدات، هیچ كەسێك ناتوانێت بژیت ئەگەر جگەری بەتەواوی ئەركەكانی ئەنجام نەدات، جگەر هەڵدەستێت بە دەردانی شلەی زراو، ئەم شلەیە لە رێگای چەند بۆڕییەكی زراوەوە بە كۆئەندامی هەرسەوە دەبەسترێتەوە

كۆئەندامێكی گرنگە بۆ بەرگری لەش دژی چەند جۆرێكی دیاریكراوی بەكتیریا، چونكە هەڵدەستێت بە پاڵاوتنی خوێن لە هەر خانەیەكی نەویستراو، لە زۆر حاڵەتدا پێویستمان بە لابردنی بەشێك یان هەموو سپڵ هەیە ئەمەش بە رێگای پێنۆڕەوە دەبێت.

بریتییە لە شوێنی هەڵگرتنی خۆراك و هێڵی بەرگریی یەكەمە لە كۆئەندامی هەرس، زۆر ئەركی جیاجیا ئەنجام دەدات كە لەوانەیە بە زۆر نەخۆشی كاریگەر بێت.

ئەمە ئەو شوێنەیە كە هەرس كردن و مژینی هەموو جۆرە خۆراكێكی تێدا روودەدات، درێژترین بەشە لە كۆئەندامی هەرس و ئەگەر هەیە نەخۆشیی جۆراوجۆر كاریگەرییان لەسەری هەبێت، نەشتەرگەری رۆڵێكی سەرەكیی هەیە لە چارەسەركردنی ئەم نەخۆشیانە بەتایبەتی گرێیەكان

قۆڕی بریتییە لە كەموكوڕییەك لە دیواری سك یان كونێكی ناوەوە، جۆرە باوەكانی بریتییە لە قۆڕی دەرەكی كە لە دیواری سكدا روودەدات و زۆر جار دەبێتە هۆی دەركەوتنی چەوری یان ریخۆڵەكان.

بۆریی خۆراکە کە بەلعوم و دەم و گەدە بە یەکەوە دەبەستێتەوە، زۆر نەخۆشی جۆراوجۆر هەن کە لەوانەیە کاریگەرییان لەسەری هەبێت، ئەمەش لیستی ئەو نەخۆشییە باوانەیە کە ئێمە لە سەنتەرەکەمان رووبەڕوویان بووینەتەوە.

کۆئەندامێکی دەگمەنە کە چەندین ئەرک ئەنجام دەدات وەک رێکخستنی رژینەکان و دەردانی ترشی هەرس کردن، ئەمەش زۆر گرنگە لە رێکخستنی کاری کۆئەندامی هەرس، دەردانی هۆرمۆن و هەرس کردن ومژین.

ئەمە رژێنێكی زۆر گرنگە لە رێكخستنی هۆرمۆنەكان و فشاری خوێن و دووبارە مژینەوەی ئاو و رێكخستنی زۆر لە ئەركەكانی لەش بە گشتی.